English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوادەكرێت پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ سێ ساڵی داهاتووبێت
2021-04-21 [10:07 AM]

​ZNA – هەولێر


لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازێکیان کردووە بۆ ئەوەی تاوەكو 3 ساڵی داهاتوو پشت بە یاسای بودجەی 2021  ببەستن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه‌ بودجه‌ی 2022 دوابكه‌وێت.

هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانیش پلانی کارەکانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی بە خێرایی بودجەی 2021   جێبەجێ بکەن و پڕۆژەکان بخەنەگەڕ.

محەمەد شەبەکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و پەسەندکردنی ئەنجامەکانی، کە پێکهێنانی حکومەت تاوەکو مانگی نیسان یان حوزەیرانی ساڵی داهاتوو درێژە دەکێشێت، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پەسەندکردنی بودجەی (2022) درەنگ بکەوێت، کە لە ئەنجامدا کاریگەری لەسەر خەرجییەکان دەبێت.

شەبەکی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، (3) پێشنیاز هەن بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو، یەکەمیان پشتبەستنە بە داتا و خەمڵاندنەکانی بودجەی (2021) بۆ (2022)، دووەم پێشنیاز ئەوەیە، بودجەی ئەمساڵ بکرێتە بنەمایەکی کارکردن بۆ (3) ساڵی داهاتوو، کە زۆرینەی پەرلەمانتار و لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی دەكه‌ن، هەروەها سێیەم پێشنیازیش پەیڕەوکردنی یاسای کارگێڕیی یەك لەسەر دوازدەیە، کە ساڵی داهاتوو لە ئەگەری نەبوونی یاسای بودجەدا پەیڕەو بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad