English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەشی رۆژوەوان چی بەسەردێت كاتێك هەموو ئێوارەیەك برنج دەخوات؟
2021-04-21 [01:25 AM]

ZNA ــ هەولێر


برنج بەشێوەیەكی گشتی خواردنێكی سوكە، بەتایبەت ئەگەر بەشێوەیەكی تەندروست ئامادە بكرێت، واتە لەگەڵ ئاودا بڕێكی كەم خوێ و زەیتی بۆ بەكاربهێنرێت، ئەگەر بێ ئەو دووانەش ئامادە بكرێت، ئەوا باشتر و تەندروسترە.

پسپۆڕەكان خواردنی برنج بە هەڵبژاردەیەكی باش دادەنێن بۆ ژەمی بەربانگ، چونكە وزە بە لەش دەبەخشێت و هەستی تێربوون دەدات بە كەسەكە، بەڵام بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، دەبێت ئاگاداری بڕی خواردنی برنج بن، ئەو رێژەیەی دەیخۆن لە سەرچاوەكانی دیكەی كاربۆهیدراتی كەمبكەنەوە.

برنج كاتێك دەبێت بە كێشەی سەرەكی، ئەگەر بە بڕێكی زۆر رۆن ئامادەبكرێت، چەوری و گۆشتی لەگەڵدا بێت، چونكە ئەوە وادەكات ببێتە خواردنێكی چەور و پڕ كۆلیسترۆڵ، هەروەها بڕی كالۆرییەكی زۆر زیاتر بە لەش دەبەخشێت.

ئەگەر برنج بەهارات بكرێتە پێكهاتەكەیەوە، ئەو كاتە كێشە بۆ ئەو كەسانە دروست دەكات كە ئازار و برینی گەدەیان هەیە، زۆرجاریش دەبێتە هۆی دروستبونی گرفتەكانی هەرس لە ڕیخۆڵەكاندا.

برنج و قەڵەوی
ئەنجامی توێژینەوەیەكی ژاپۆنی كە لە ساڵی (2019) ئەنجامدراوە باس لەوە دەكات، خواردنی برنج رەنگە رێگر بێت لە زیادبونی كێش و قەڵەوی، ئەوەش پێچەوانەی ئەو بیروباوەڕەیە كە زۆرینە پێیانوایە برنج هۆكارێكی سەرەكی زیادبونی كێشی لەشە.

توێژینەوەكە باسی لەوە كردووەخەڵكی ئەو ناوچانەی ژاپۆن و وڵاتانی كیشوەری ئاسیا كە برنج خواردنی سەرەكیانە، رێژەی قەڵەوی تێیاندا كەمترە، بەراورد بەو وڵاتانەی كەمتر بەكاربەری برنجن.

توێژینەوەكە لە (136) وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە و ئاشكراكردووە، ئەگەر هەر كەسێك ڕۆژانە (50) گرام زیاتر برنج بخوات كە بڕێكی زۆر كەمە، ئەوا قەڵەوی لە جیهاندا بەڕێژەی (1%) كەم دەبێت، واتە (650) ملیۆن كەسی لە قەڵەوی ڕزگاریان دەبێت، بەو مەرجەی بەشێوەیەكی تەندروست برنجەكە ئامادە بكەن.





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad