English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان ده‌نگۆی ١٢٨ ملیار دۆلاره‌كه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
2021-04-21 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا،  گوتارێکی پێشکەش کرد و وتی، ده‌نگۆی 128 ملیار دۆلاره‌كه‌ هیچی راست نییه‌ سه‌ر له‌به‌ری هه‌ڵه‌یه‌ و نه‌زانیه‌، وتیشی، کاتێک لە بابەتەکانی دیکەدا نەیانتوانی زۆری لەسەر بڕۆن، پەنایان بردووەتە بەر '١٢٨ ملیار دۆلارەکە کوا؟

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەوەی دەگوترێت ھەوڵدان نییە بۆ تێگەیشتن لە چارەنووسی دەنگۆی ١٢٨ ملیار دۆلار، بۆیە ھیچی راست نییە. ھەروەھا نە ژمارەکە ڕاستە نە واتادان بەوە راستە و نە ھەڵمەتێک بە ناوی ئەو ژمارەیەوە راستە. سەرلەبەری ھەڵەیە و نەزانییە".

ئەردۆغان گوتی: "کاتێک لە بابەتەکانی دیکەدا نەیانتوانی زۆری لەسەر بڕۆن، ئێستا کە خۆیان لە ھەموو کەس باشتر دەزانن ھەڵەیە، پەنایان بردووەتە بەر '١٢٨ ملیار دۆلارەکە کوا'؟".

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو خەباتەی بەشێوەیەکی کرداری لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا دژ بە تیرۆر خستمانەڕوو، بەھەمان شێوە بۆ رزگاربوون لە شەڕی سێگۆشەی سو- بەھای دراو- ھەڵئاوسان ئەنجاممان دا".

 

aa





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad