English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ئەوەی لە رەمەزاندا بەسەر تینوێتی زاڵ بن، ئەمانە بكەن
2021-04-21 [04:04 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

وەكو زانراوە لەكاتی بەرۆژوو بوون بۆ ماوەی (14) كاتژمێر جەستەی مرۆڤ وشك دەبێتەوە، لەو كاتەشدا ئاو فاكتەرێكی گرنگە بۆ مرۆڤ، چونكە چەندین رۆڵ و ئەرك لەجەستەی مرۆڤ دەبینێت بە جۆرێك بەگشتی، ئاو لە (60 – 70%) كاریگەری لەسەر كێشی مرۆڤ هەیە، بۆیە زۆر گرنگە لە مانگی رەمەزان رێژەیەكی زۆری ئاو لە جەستەمان دا هەبێت، بۆ ئەوەی لەو كاریگەرییە نەرێنیانە لەسەر جەستەی مرۆڤ وەكو سەر ئێشەو سەرسوڕانی، لێنەكەوێتەوە.

بە شەش رێگە دەتوانیت بە سەر تینیووتی لە مانگی رەمەزاندا زاڵ بیت:

1. ماست: یەك كوپی ماست (85%) ئاو لە خۆدەگرێت، بۆیە تا دەكرێت گرنگە ‌لە ژەمەكانی خواردن، لە مانگی رەمەزاندا ماست (ماستاو) بیخۆیت.

2. دووركەوتنەوە لە ئارەقە كردن: وەرزش كردن یان وەستان لە بەرخۆر دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو ئاوەی لە جەستەدا ببێتە هەڵم، بەم شێوەیەش رێژەی ئاو لە جەستەی مرۆڤ كەم دەبێتەوە، بۆیە تادەكرێت لە وەرزش كردن و وەستان لە بەرخۆر دووركەوە.

3. دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی قاوە: ئەگەرچی زۆر گرنگە لەدوای بانگی مەغریب تا بانگی بەیانی قاوە بخۆیتەوە، بەڵام بەهۆی بوونی مادەی كافی لە نێو قاوەو چا وا لە جەستەی مرۆڤ دەكات هەموو شلەمەنی لەجەستەت بێتە دەرەوە، بۆیە تادەكرێت خواردنەوەی قاوە كەم بكرێتەوە.

4. ئەو خواردنانە بخۆ كە رێژەیەكی زۆری ئاوی تێدایە: هەوڵ بدە ئەو خۆراكانە بخۆیت، كە رێژەیەكی زۆر ئاوی تێدایە بە تایبەتی میوەو سەوزەوات وەكو خەیار، سێو، كاڵەك، شووتی.

5. دووركەوتنەوە لە خواردنی خواردەمەنی تیژو توون و سوێر: خواردنی ئەو ژەمە خواردنەوەی كە زۆر تیژو سوێرن، كاریگەری لەسەر گەدەی مرۆڤ دەبێت، بۆیە تا دەكرێت دووركەوە لە خواردنی ئەو جۆرە خواردەمەنیانەی كە زۆر تیژو سوێرن.

6. گەرماو كردن بە رۆژ: زۆرگرنگە بەرۆژ بەئاوی سارد گەرماوێك بكەیت، دەتوانی خاولییەكی تەڕ لەسەر روخساروو لەسەری خۆت بئاڵانێیت، بۆ ئەوەی جەستەت چاڵاكی بۆ بگەرێتەوە.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad