English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2021-04-21 [02:35 AM]

ZNA-ھەولێر


لە دوێنێ شەوەوە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە سندوقێکی ڤاکسین جۆری فایزەر دزەی کردووە بۆ یەکێک لە وڵاتان، بەپێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی و ھاوڵاتیان و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕوونبکەینەوە کەوا ئەم ڤیدیۆیە دروستکراوە و ھیچ پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە نیە وە بەناوی کەناڵی BBC بە مۆرێکی ساختەی بەناو وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان پێشان دەدرێت.

دەستبەجێ لەلایەن تیمی سەرپەرشتیاران لە وەزارەتمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کرد بەھەماھەنگی و پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕال و چاودێریکردنی ھەردوو بەڕێزان وەزیری تەندروستی عێراق و ھەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیای بەرھەمھێنەری ڤاکسینی (ڤایزەر) کە دەرەنجامی سەرەتایی دەرچوو ھیچ ئەسڵ و ئەساسی نیە بەڵکو ئەم ڕاستیانەی خوارەوە دەخەینە ڕوو:

١.   ھیچ فۆرم و مۆرێکی تەندروستی ھەرێم لەسەر ڤاکسینەکانی ڤایزەر بەکارنایەت چونکە ڕاستەوخۆ ڤاکسینەکە بۆ ھەرێمی کوردستان دابین نەکراوە بەڵکو تەنھا لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بۆیە ئەو کارت و مۆر و فۆڕمە ھیچ سەرچاوەیەکی ڕاستی و دروستی نیە.

٢.   جۆرەکانی ئامێری چاودێریکردن و پارامیتەری سەر سندوقەکە و زانیاریەکان تەواو جیاوازە و ھاوشێوەی ئەو جۆرە نیە کە لە ھەرێمی کوردستان وەرگیراوە.

٣.   نوێنەری کۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ ھەموو سندۆقێک لەکاتی گواستنەوە ئامادە دەبن تا دەگاتە سەنتەری بەکارھێنان وە بۆ ھەر گواستنەوەیەک بە سیستەمی چاودێریکردنی کۆمپانیا لە سەنتەری سەرەکیەوە ئاگادار دەبێت.

بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کەوا تا ئێستا ٩ سندوق لە ٨ سەنتەری ڤاکسین لە ھەرێمی کوردستان وەرگیراوە، کە ھەر ھەموویان جێگا و ڕێگای دابەشکردنی ڕوونە بەتەواوی داتا و زانیاری و چۆنیەتی دابەشکردن تۆمارکراوە بەسیستەمی مەرکەزی لەگەڵ بەغداد بەستراوە.

لە کۆتاییدا نیگەرانیمان لەوەیە کە ھەوڵی تێکدان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لەنێو ھاوڵاتیان تەنھا بەمەبەستی ئاژاوە و لەکەدارکردنی ئەم پڕۆسە پیرۆزەیە بە مەرامی تێکدانی سیستەمی ناردنی ڤاکسین و دابەشکردنە لە ھەرێمی کوردستان بە ڕادەیەک ئامانج تیایدا نەناردنی ئەم خزمەتگوزاریە مرۆییەیە بۆ ھاوڵاتیان.

دووپاتیی دەکەینەوە لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونمان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ھۆکار و سەرچاوەی دروستکردنی ئەم ئاژاوەگێڕیە و لەھەر دەرەنجامێکی دیکەدا ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە.

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی ھەرێمی کوردستان

٢١ نیسان ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad