English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی یۆنان دەکات
2021-04-21 [03:59 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستاڤرۆس کریمیس کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە ھەولێر کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی یۆنان کرد و ھیوای  سەرکەوتنی بۆ خواست لە کاری تازەیدا و  دووپاتیشی کردەوە کە ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ یۆنان دەکات.

کونسوڵی گشتیی یۆنان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان یۆنان و ھەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان ، پێگەیەکی گرنگیی ھەیە و فاکتەرێکی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا . ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ھەرێم لە ھەموو بوارەکاندا دەربڕی.





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad