English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا مافی ده‌نگدانی له‌ رێكخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی نه‌ما
2021-04-22 [09:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئەوەی جەخت لەوە کرایەوە سوریا چەکی کیمیایی لە شەڕی ناوخۆی وڵاتەکەدا بەکارهێناوە، لە دەنگدانێکدا وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بە زۆرینەی دەنگ بڕیارێکیان پەسەند کرد بۆ لێسەندنەوەی مافی دەنگدان لە سوریا.

وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکە بە زۆرینەی دەنگ پێشنیارێکیان پەسەند کرد کە ژمارەیەک وڵاتی ئەندام لە ڕێکخراوەکەدا پشتیوانیان لێکرد، لەوانەش ئەمەریکا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا، بەپێی پێشنیارەکە سەرجەم " ماف و شایستەییەکانی " سوریا لەناو ڕێکخراوەکەدا ڕادەگیرێت، لەنێو ئەو مافانەشدا مافی دەنگدانی تێدایە.

87 وڵات پشتیوانیان لە بڕیارەکە کرد و تەنها 15 وڵات پەسەندییان نەکرد، لەوانەش سوریا و ڕوسیا و چین و ئێران، 34 وڵاتیش دەنگیان نەدا، لە کۆی 193 وڵاتەکەی ئەندام لە ڕێکخراوەکە، 135 وڵات بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد.

لێسەندنەوەی مافی دەنگدان لە وڵاتێک ڕێوشوێنێکە پێشتر لە مێژووی ڕێکخراوەکەدا نەگیراوەتەبەر.

ڕژێمی سوریا بە تۆمەتی بەکارهێنانی گازی سارین و کلۆر لە سێ هێرشیدا بۆ سەر شارۆچکەی ئەلتامنە لە پارێزگای حەما لە مانگی سێی ساڵی 2017 دا تۆمەتبارکراوە.

چیتر سوریا ناتوانێت هیچ کاندیدێک دیاریبکات بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاریی و ناتوانێت هیچ پۆستێک لە ڕێکخراوەکەدا وەربگرێت.





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad