English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤاکسینی کۆرۆنا بەشێوەی حەب و سپڕای لووت دروستدەکرێت
2021-04-22 [12:26 PM]

ZNA ــ هەولێر


بەشی فاستەرکیور لە پەیمانگەی میلکن لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت کار دەکەن لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسین بەشێوەی حەب و سپڕای لووت. 

د. جاڤید سیدیقو، سەرپەرشتیار لە بەشی فاستەرکیور لە پەیمانگەی میلکن لە ئەمریکا دەڵێت ڤاکسینەکانی ئێستا بەشێوەی دەرزی بەرهەمهێندراون، بەڵام کاردەکەن بۆ بەرهەمهێنانی چەند جۆرێكی ڤاکسین کە لە قۆناخەکانی سەرەتای دروستکردندان، ئەوانیش بەشێوەی حەب و سپڕان. 

د. جاڤید روونیدەکاتەوە دروستکردنی ڤاکسینەکان بەشێوەی حەب و سپڕای یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی کاری کوتان خێراتربکات، هەروەها بەکارهێنانەکەش ئاسانتربکات، دەشڵێت پێشتر ڤاکسینی ڤایرۆسی پۆلیۆ بەشێوەی دەرزی بووە و ئێستا بەشێوەی دڵۆپە هەیە بۆ خواردنەوە. 

پەیمانگەی میلکن لە ئەمریکا دەڵێت بەکارهێنانی دەرزی بۆ هەندێك کەس جێگەی ترسە و ناوێرن وەریبگرن، بەڵام دروستکردنی ڤاکسین بە حەب کارەکەیان ئاساندەکات. 

دەشڵێت پێیانوایە لە ساڵی 2022 ڤاکسین بەشێوەی سپڕای ئامادەدەبێت، بەڵام توێژینەوە و بەدواداچوونی زیاتری دەوێت.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad