English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا و میسر له‌ سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ملیۆنه‌ها ژه‌م ڤاكسینی دژی كۆرۆنا رێككه‌وتن
2021-04-22 [11:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌ندوقی روسیا بۆ وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "مینافارم"ی میسری بۆ به‌رهه‌مهێنانی 40 ملیۆن ژه‌م پێكوته‌ی روسی دژی كۆرۆنا "سپۆتنیك V" راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و سه‌ندوقه‌ رایگه‌یاند، سه‌ندوقی روسی بۆ وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ و كۆمپانیای "مینافارم"ی میسری، یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیاكانی "بروبیۆجین"ی ئه‌ڵمانی، رێككه‌وتنیان راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی 40 ملیۆن ژه‌م پێكوته‌ی روسی دژی كۆرۆنا "سپۆتنیك V  به‌رهه‌م بهێنن.

به‌یاننامه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كرد، هه‌ردوو لای نیازیان وایه‌ به‌م نزیكانه‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كه‌ بگوازنه‌وه‌ و له‌ چاره‌كی سێیه‌می 2021 ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌كه‌ بكه‌ن.

هه‌ر ئه‌مرۆ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، سیرگی ڤیرشینین" رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی كه‌می داهاتوو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی مۆڵه‌ت به‌ پێكوته‌ روسیه‌كه‌ ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی كاری نێرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ له‌ مانگی ئایار كۆتایی دێت.

له‌ 19ی نیسانی ئه‌مساڵ سه‌ندوقی روسی بۆ وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ و په‌یمانای توێژینه‌وه‌ی "گامالیا" جه‌ختیان كرده‌وه‌، كه‌وا كاریگه‌ری پێكوته‌ روسیه‌كه‌ "سپۆتنیكV" به‌ ڕێژه‌ی 97.6% كاریگه‌ری هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش شیكردنه‌وه‌ی داتای 3.8 ملیۆن هاوڵاتی روسی كه‌ پێكوته‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌رزتره‌ له‌و رێژه‌یه‌ی پێشتر گۆڤاری پزیشكی "لانسیت" رایگه‌یاندبوو كه‌ رێژه‌ی "91.6%ی بڵاو كردبوووه‌وه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad