English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌منستی: دوو وڵاتی عه‌ره‌بی دوای چه‌ندین ساڵ ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دان ده‌كه‌نه‌وه‌
2021-04-22 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌منستی ئینته‌رناشنال" رایگه‌یاند، دوو وڵاتی عه‌ره‌بی دوای چه‌ندین ساڵ ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان ده‌كه‌نه‌وه‌.

رێكخراوه‌كه له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ سزای له‌سێداره‌دان له‌ جیهان رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ر دوای وه‌ستاندنی 20 ساڵ له‌ مانگی ئایاری 2020 سزای له‌ سێداره‌دانی له‌ دژی هاوڵاتییه‌كی نیپالی "چۆداری رمیا" به‌ گوللـه‌ جێبه‌جێ كردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی دادگا پێداچوونه‌وه‌ سزاكه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌.

له‌ 2020وه‌ ئه‌مه‌ به‌ یه‌كه‌م سزای له‌سێداره‌دان له‌ قه‌ته‌ر داده‌نرێت.

راپۆرته‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردوه‌، ساڵی رابردوو دادگاكانی قه‌ته‌ر چوار جار بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانی ده‌ركردوه‌.

هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ساڵی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی عومان چوار كه‌سیان له‌ سێداره‌ داوه‌، ئه‌مه‌ش دوای 2015 به‌یه‌كه‌م سزای له‌ سێداره‌دان له‌م وڵاته‌ دادنرێت.

هه‌شت وڵات له‌ كۆی 22 ئه‌ندامی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ ساڵی 2020 سزای له‌سێداره‌دانیان جێبه‌جێ كردوه‌، هه‌ر له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و عومان، وڵاتانی هه‌ریه‌ك له‌ میسر، عێراق، یه‌مه‌ن، سعودیه‌، سوریا و سۆماڵ هه‌ن.

 

 





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad