English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای حەوت سال حکوومەت ھەرێمی کوردستان خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ یکن
2021-04-22 [02:20 AM]

ZNA-هەولێر


لەدواکۆبوونەوەی دائەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی ڕەشنووسی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستانیان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بە ژمارە و داتای پێویست لە  بوارەکانی ( داھات، خەرجی ، قەرز و پابەندییە داراییەکان و کورتھێنان ) خستەڕوو، کەوا بڕیارەلە نزیکترین دەرفەتدا ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت،

لەم بارەیەوە وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: بریارەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگە و ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان لەقۆناغێکی وەک ئێستای کوردستان دوای حەوت سال لە نەبوونی بودجە گرنگی و بایەخی خۆی ھەیە، ئابووری ھەرێم دەبوژێتەوەو پێ دەنێنە قۆناغێکی نوێ ھۆکاری سەرەکییە بۆ زیاتر شەفاف بوونی کارەکانی حکوومەت بەجۆرێک ھاوولاتی دەزانێت داھات و خەرجی چەندە، بەمەش متمانەی نێوان حکومەت و ھاوولاتی بەھێزتردەبێت .

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی ئەندامی لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بەرۆلی پەرلەمان لە پەسندکردنی پرۆژەیاسای بودجە ئەوەی خستەروو، کە  بەدلنیایەوە بابەتی گفتوگۆ کردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەبێتە یەکێک لە کارنامەسەرەکیەکانی ئەم وەرزەییە لە دوای گەیشتنی پرۆژەیاساکە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پەرلەمانی کوردستان ھەول دەدات لەنزیکترین کاتدا پەسندی بکات، کە بەمەش دەتواندرێت چارەسەری سەرەکی قەیرانەکان بکرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad