English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینه‌وه‌یه‌ك: كاریگه‌ریه‌كی نوێی ڤاكسینی كۆرۆنای له‌سه‌ر توشبووانی ڕۆماتیزمه‌ ئاشكرا كرد
2021-04-22 [04:39 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئیسرائیلی ئاشكرای كردوه‌ كه‌ توشبووان به‌ نه‌خۆشی به‌رگری " ڕۆماتیزمه‌"  ئه‌گه‌ری توشبونیانبه‌ ڤایرۆسی هێربس زیاد ده‌كات دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

هێربس جۆرێك ڤایرۆسه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی سوربونه‌وه‌ی‌ به‌ ئازاری پێست و دروستبوونی بڵقی ئاو و ڤایرۆسه‌كه‌ كار له‌ ده‌مار ده‌كات و زیاتر توشی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه‌.

 

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌نته‌ری" ته‌ل ئه‌ڤیڤ سوراسكی" پزیشكی و سه‌نته‌ری" كرمل" ی پزیشكی له‌ حه‌یفا ئه‌نجامدراوه‌ له‌كۆی 491 كه‌س 6 كه‌سیان توشبووی نه‌خۆشی به‌رگری له‌شی " ڕۆماتیزمه‌" بوون و توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه‌ و له‌كۆی 6 توشبووی ڕۆماتیزمه‌ 5 كه‌سیان دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی ڤایرۆسی "هربس" بوون و هه‌مویان گه‌نج بوون.

 

دكتۆره‌ ڤیكتۆریا فوریر سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌ه‌یه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" جیرۆزالیم پۆست" وتویه‌تی" ناتوانین بڵێن هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌ له‌ناو توشبووانی ڕۆماتیزمه‌ ڤاكسینه‌كه‌یه‌ به‌ڵام ده‌توانین بڵێن له‌ هه‌ندێك حاڵه‌ته‌كان ڤاكسینه‌كه‌ هۆكار بووه‌"





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad