English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمی Tom and Jerry لە سینەماکاندا
2021-04-21 [12:56 PM]

ZNA – هەولێر


داهاتی فیلمی Tom and Jerry کە بە شێوەی لایڤ ئەکشن بەرهەمهاتووە، 101 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێپەڕکرد.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 29 شوباتەوە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشدەکرێت، داهاتی داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکا 42 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 58 ملیۆن و 800 هەزار دۆلارە.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 41 خولەکە و هاوشێوەی زنجیرە تەلەڤزیۆنیەکەی جوڵەی کارەکتەرەکان بەدی دەکرێت.

لەم بەرهەمەدا جگە لە کارەکتەرە ئەنیمەیشنەکان بەتایبەتیش تۆم و جێری، ئەکتەری راستەقینەشی تێدایە و بەم هۆیەوە فیلمەکە بەشێوەی لایڤ ئەکشن بەرهەمهاتووە.

 

 

 


 





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad