English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی ( لقی11)ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە یادی كارەسات و راپەڕینی ( 24/4/1974 و 24/4/1982) دا
2021-04-23 [06:04 AM]

ZNA_ هەولێر


 

- جەماوەری كوردپەروەر و شۆڕشگێڕی كوردستان...
- پشدەری مەكۆی كوردایەتی...
- بنەماڵە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان...
 ( 47) ساڵ لەمەوبەر و لە رێکەوتی( 24/4/1974 ) رژێمی بەعسی فاشی بە چەكی ناپاڵمی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی شاری قەڵادزێ و زانكۆ تاقانەكەی كوردستانی خەڵتانی خوێن كرد، لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆكە مەرگهێنەكانی رژێم ( 163 ) هاووڵاتی شەهید بوون كە لەناویاندا ( 20 ) یان قوتابی زانكۆ بوون ، هەروەها بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە ( 200 ) هاووڵاتی و، بە دەیان خانوو و دووكانیش لەگەڵ زەوی تەخت بوون .
كارەساتەكە هێندە گەورە بوو، بووە جێگای بایەخی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامە بەناوبانگەكانی جیهان ، وە لەلایەن سەرۆك و باوكی رووحیی نەتەوەییمان ( بارزانـیـی نەمــر ) ئەم ڕۆژە بە ڕۆژی  ( ماتەمینی گەلی كوردستان ) ناوزەدكرا .
لە ساڵی ( 1982 )  یادی كارەساتی قەڵادزێ، بووە خۆپیشاندانێكی جەماوەریی بەرفراوان كە تیایدا چەندان شەهید و برینداری لێكەوتەوە و، دەیان گەنج و هاووڵاتی و كەسایەتیی شارەكە لەلایەن دامودەزگاكانی بەعسەوە گیران و زیندانی كران، دواتر ئەم خۆپیشاندانە، پەڕییەوە بۆ شار و شارۆچكەكانی تری كوردستان.
بە شانازییەوە رێكخستنەكان و جەماوەری پارتیمان رۆڵی كارا و بەرچاویان هەبوو لە سازدانی جەماوەری شارەكان بۆ خۆپیشاندان و، پێشەنگی خۆپیشاندەران بوون.
لەدوای راپەڕینیش ساڵانە ئەم یادە بەرز و پیرۆز راگیراوە، لە پەرلەمانی كوردستان پرۆژەیەك لەلایەن فراكسیۆنی پارتیمانەوە گەڵاڵەكرا و، دواتر درایە سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و , لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی حكوومەت دا ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ( 10/2/2013 ) بڕیاردرا ( 24/4 ) بكرێتە ڕۆژی ( شەهیدانی زانكۆ ).
لە چل و حەوتەمین ساڵیادی كارەساتی خوێناویی ( 24/4/1974 ) و , ( 39 ) ساڵەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی ( 24/4/1982 ) بەڵێن بە جەماوەری کوردپەروەر و ستەمدیدەی پشدەر دەدەین، کە هەموو هەوڵێک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدەین، بۆ ئەوەی لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەوە، ئاوڕی زیاتر لەم دەڤەرەی لانەی شۆڕش و کوردایەتییە بدرێتەوە، 
بە تایبەتی کار دەکەین بۆ :-

• تەواوكردنی دوو سایدی نێوان ڕانیە و قەڵادزێ.
• درووستکردنی هەندێ پڕۆژەی بچووک و، دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
• خزمەتكردنی زیاتری شارەكە و دەڤەرەكە لە بوارە جیاجیاكانی ( زانستی، رۆشنبیری، هونەری، كولتووری، بازرگانی، فەرهەنگی و ... هتد ) .
• لە چوارچێوەی ماددەیەك بەناوی جینۆساید و ئەنفالی كوردستان، ( 24/4/1974 ) بكرێتە ماددەیەكی خوێندن و لە قوتابخانەكاندا بخوێندرێت .
- هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی (  24/4/1974 ) و ( 24/4/1982 ) و تەواوی شەهیدانی رێگای رزگاری و، سەرقافڵە و سەروەری شەهیدان ( بارزانیی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشە لەیاد ) .

                                                                                                  پارتی دیموکراتی کوردستان
                       لقی ١١
                   24/4/2021





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad