English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیەندراوێک لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
2021-04-23 [06:07 AM]

ZNA_ هەولێر


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان:
بێ رێزی و سوکایەتی بەرامبەر قورئانی پیرۆز بەتوندی ئیدانە دەکەین و ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانە بکەران ئاشکرا بکات 
....
شەوی رابردوو ۲۲ی٤ی۲٠۲۱ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئەو دیمەنەیەمان بینی، کە دەستێکی تێکدەرو گێرەشێوێن لاپەڕەکانی قورئانی پیرۆزیان بەدڕاوی بە شەقامدا بڵاو کردەوە.
ئەو جۆرە کارانە بەتوندی ئیدانەو شەرمەزار دەکەین و بەدڵنیایی ئەو هەوڵە ترسنۆکەیە لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و لەهەولێری پایتەخت، کاری کەسانی نەفس نزم و قین لەدڵە بەرامبەر رەوشی دینداری و پێکەوەژیان لە کوردستان، ئامانجیانە ئارامی شار بشێوێنن و هەستی موسڵمانان بریندار بکەن.
هەر لێرەوە داوا لە دەزگا ئەمنیەکان دەکەین بە زوویی هەوڵبدەن ئەو کەسانە ئاشکرا بکەن و لەرێی دادگا بە سزایی یاساییان بگەیێنن. 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۲۳ی٤ی۲٠۲۱





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad