English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر کەمی کارەبا لەبەغدا خۆپیشاندان ئەنجام درا
2021-04-24 [09:36 AM]

ZNA_ هەولێر


لە بەغدا خۆپێشاندان کرا و تێیدا گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، ئەمەش 
  لەبەر کەمیی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبایە،  دواتر خۆپێشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزی لێکەوت و ھێزەکانی نەھێشتنی پشێوی بڵاوەیان بە خۆپێشاندەران کرد کە بەھۆیەوە گرژی دروست بوو، ژمارەیەک خۆپێشاندەر برینداربوون.
 
شەوی رابردوو لە ناحیەی وەحدەی سەر بە بەغدای پایتەختی عێراق، ناڕەزایی و خۆپێشاندان لە نزیک فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبا بەڕێوەچوو، ئەوەش بەھۆی زیادبوونی کاتژمێرەکانی پچڕانی کارەبا لە ناحییەکەدا.
 
خۆپێشاندەران رێگا سەرەکییەکانیان داخست و تایەی ئۆتۆمبێڵیان سووتاند. وەک ناڕەزاییەک لە خراپی دۆخی کارەبا، وێستگەی کارەبای بەسمایە-یان داخست.
 
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خۆپێشاندان و ناڕەزایی لە پارێزگاکانی عێراق دەستیانپێکردووەتەوە و داوای پێدانی کاژێری زیاتری کارەبا دەکەن. 
 
عێراق پێویستی بە زیاتر لە ٢٣ ھەزار مێگاوات کارەبا ھەیە، لەکاتێکدا ئێستا نزیکەی ١٨ ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad