English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خاوەن کۆمپانیایەکی دراوی ئەلیکترۆنی بەدوو ملیار دۆلارەوە ھەڵدێت
2021-04-24 [09:54 AM]

ZNA_ هەولێر


 

 کۆمپانیایەکی تورکی بەناوی تۆدێکس کە ٣٩١ ھەزار بەشداربووی ھەیە، رۆژی سێشەممە خاوەنەکەی  دوو ملیار دۆلار لە ھەژمارەکاندا دەبات و بەرەو ئەلبانیا ھەڵدێت. 
ئۆپەراسیۆنەکە کە بەیانی ئەمڕۆ ھەینی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو و ناوەندەکەی شاری ئیستەنبووڵ بوو، تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئەلیکترۆنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ ھەڵیانکوتایە سەر چەندین ناونیشان و لە کۆی ٧٨ داواکراو کە ئەندامی کۆمپانیای تۆدێکسن و فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکرابوو، ٦٢ کەسیان دەستبەسەرکردن. 
 
ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە کۆمپانیای تۆدێکس، لە ھەشت پارێزگادا ئۆپەراسیۆنیان کرد و وەزیری ناوخۆی تورکیاش داوای لە ھاوتا ئەلبانییەکەی کرد دامەزرێنەری کۆمپانیاکەیان رادەست بکات. 
 
لەلایەکی دیکەوە سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بلەدار جوجی، وەزیری ناوخۆی ئەلبانیا داوای کرد فاتیح فارووق ئۆزەر، دامەزرێنەری کۆمپانیای تۆدێکس کە لە تورکیا ھەڵاتووە و ئێستا لە ئەلبانیایە، دەستگیر بکرێت و رادەستی تورکیا بکرێتەوە. 
 
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە ھات کە رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی نیسان داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ لێکۆڵینەوەی لە کۆمپانیای تۆدێکس دەستپێکرد، دوای ئەوەی رۆژی ٢١ی نیسان بەشێک لە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای تۆدێکس قۆڵی خەڵکی بڕیوە و دامەزرێنەری کۆمپانیاکە لە رۆژی سێشەممە ٢٠ی نیسان بە ٢ ملیار دۆلارەوە ھەڵاتووە و رۆشتووەتە ئەلبانیا.
 





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad