English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێشه‌ممه‌ی داهاتوو جه‌واد زەریف سەردانی هەولێر دەکات
2021-04-24 [01:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سبه‌ی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە، رۆژی سێشەممە دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای سەردانەکەی بەغدا بڕیارە رۆژی سێشەممە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بێتە هەرێمی کوردستان.

پێشتر سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد، رۆژی یەکشەممە 25-4-2021 محەممەد جەواد زەریف لەگەڵ شاندێک سەردانی قەتەر دەکات، وتیشی، دوای قەتەر زه‌ریف سەردانی عێراق دەکات.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad