English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا ده‌ست به‌ به‌كارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن ئه‌ند جۆنسنی ده‌كاته‌وه‌
2021-04-24 [01:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای 11 ڕۆژ لە ڕاگرتنی، دوێنێ هەینی به‌رپرسانی تەندروستی ئەمەریکا بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن ئه‌ند جۆنسنی دژە به‌کۆرۆنایان دەسپێکردەوە، ئەم بڕیارەش پاش ئەوە هات كه‌وا زانایان ڕایانگەیاند سودەکانی زۆر لە مەترسی دەگمەنی مەینی خوێن زیاترە.

حکومەت حاڵەتی 15 کەسی ئاشکرا کرد کە ئەو ڤاکسینەیان وەرگرتبوو و توشی مەینی خوێن بوبوون، ئەمەش لە کۆی نزیکەی 8 ملیۆن کەسی کە ڤاکسینی یەک ژەمەی جۆنسن ئه‌ند جۆنسنیان وەرگرتبوو. هەموو ئەو کەسانەی توشی ئەو حاڵەتە دەگمەنە بوون ژنن و زۆربەیان تەمەنیان لە 50 ساڵ کەمترە. 3 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا و حەوتیش هێشتا لە نەخۆشخانەن.

بەڵام لە کۆتاییدا به‌رپرسانی تەندروستی فیدڕاڵی ئەمەریکا بڕیاریان دا ڤاکسینەکە گرنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکە، ئەو مەترسییەش بەوە کەمتر دەکرێتەوە کە هۆشداری بدرێت بە ژنە گەنجەکان ئەگەر بیانەوێت ئەم ڤاکسینە لێبدەن یان ڤاکسینێکی تر.

نێوەندی کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان CDC ڕایگەیاند ڤاکسینەکە زۆر گرنگ بوو بۆ هەندێک کەسی کە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەسپێکردنەوەی هەڵمەتی کوتانەکەیان بەو ڤاکسینە دەکرد.

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا زانیارییەکانی ئۆنلاینی ڤاکسینەکەی نوێکردەوە بۆ ئەو کەسانەی کە لە خۆیانی دەدەن و کارمەندانی تەندروستیش، تا بتوانرێت کوتانەکان بەو ڤاکسینە لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێبکاتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad