English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێویستە ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان پێشمەرگە و ھێزی عێراقیدا ھەیە، پڕ بكرێتەوە
2021-04-24 [01:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش باس لەوە دەكات، لەم مانگەدا ٢٩ ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام دراوە، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆش لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ئاشكرای كرد، بە ھۆی زیادبوونی جموجۆڵی داعش ھاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنەكانیان زیاد كردووە، وتیشی، پێویستە ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان پێشمەرگە و ھێزی عێراقیدا ھەیە، پڕ بكرێتەوە و ئەگەر پڕ نەكرێتەوە، دەبێت ھێزی پێشمەرگە بەردەوام لە ئامادەباشیدا بێت.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، رایگه‌یاند، ئەو رێژە زۆرەی ئۆپەراسیۆنی ھاوپەیمانان دژی داعش لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە داعش زۆر بووە و كردەوەكانیان و جموجۆڵیان زیادی كردووە، ئەمەش وای كرد ھاوپەیمانان زیاتر گورزەكانیان لە داعش بوەشێنن، بە تایبەت لە ناوچەكانی تكریت و دیالە و ئەو ناوچانەی جموجۆڵیان زۆرە، ھێرشی سەر ھێزی عێراقی و حەشدی شەعبی دەكەن، ئەو ئۆپەراسیۆنانەش زیاتر بە ھاوبەشی لە نێوان ھێزە عێراقییەكان و ھاوپەیمانان ئەنجام دراون.

وتیشی، پێویستە ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان پێشمەرگە و ھێزی عێراقیدا ھەیە، پڕ بكرێتەوە و ئەگەر پڕ نەكرێتەوە، دەبێت ھێزی پێشمەرگە بەردەوام لە ئامادەباشیدا بێت، لە كاتێكدا ھەر حاڵەتێك ھەبێت بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە و ئینجا مەرج نییە ھێزەكانی داعش بن، ھەر ھێزێك بیەوێت ئارامیی ھەرێم تێكبدات، پێویستە ھێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدا بێت بۆ رەتكردنەوەی ئەو ھێرشانە و رێگە بە داعش و گرووپە چەكدارەكان نەدات ئارامیی ھەرێم تێكبدەن.

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئەو رێككەوتنانەی پێشتر لە نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر دروستكردنی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە كرابوون، تا ئێستا جێبەجێ نەكراون.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad