English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو کاروانی دیکەی ڤاکسین دەگەنە ھەرێمی کوردستان
2021-04-24 [04:28 AM]

ZNA- ھەولێر 


د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر رایگەیاند، لەم ھەفتەیەدا دوو کاروانی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە ھەرێمی کوردستان، ڤاکسینەکانیش لە جۆری "سینۆفارم"ی چینی و "فایزەر"ی ئەمریکی دەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت زیاتر لە (٩) ھەزار ژەمە ڤاکسینی سینۆفارم و زیاتر لە (٢) ھەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەر بگاتە ھەولێر، ئاماژەی بەوەش کرد، (٤٢) ھەزار کەس لە ھەولێر ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمارکردووە، نزیکەی (٢٠) ھەزار کەسیش ڤاکسینیان وەرگرتووە.

خواست بۆ کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا زیادیکردووە، بە پێچەوانەی ماوەی رابردوو، خەڵک بە شێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕدەکەنەوە و سەردانی بنکەکانی پێدانی ڤاکسین دەکەن، لە ھەولێر (١١) بنکەی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوەتەوە، ئەمەش وایکردوە فشار لەسەر سەنتەری پێدانی ڤاکسین کەم ببێتەوە.

نەجات مامەند، ھاووڵاتییەکی شاری ھەولێرە، تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە، بەڵام دوای دڵنیایبوونی لە جۆرەکانی ڤاکسین بە پێوستی زانیووە ناوی خۆی تۆماربکات و داواش لە ھاووڵاتیان دەکات خۆیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن، بۆ ئەوەی نەبنە ھۆکاری تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە.

لە ھەرێمی کوردستان (٣) جۆر ڤاکسین بەکار دەھێنرێت، دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر روونیکردەوە، نزیکەی (٢%)ی ھاووڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە و کاردەکرێت بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ (٢٠%)ی ھاووڵاتیان ڤاکسین وەربگرن، کە ئامانجی وەزارەتی تەندروستییە، لە شاری ھەولێر (٤٢) ھەزار ھاووڵاتی ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمارکردووە و نزیکەی (٢٠) ھەزار کەسیش ڤاکسینیان وەرگرتووە.

بڕیارە لەم ھەفتەیەدا دوو کاروانی دیکەی ڤاکسین بگاتە ھەرێمی کوردستان  ئەو دوو کاروانەش لە جۆرەکانی فایزەر و سینۆفارمە، رۆژ بە رۆژ ھاووڵاتیان زیاتر ناوی خۆیان تۆماردەکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، گەڕانەوەی ناوی ھاووڵاتیانیش بۆ وەرگرتنی ڤاکسین بە خاڵە و چەند شتێک رەچاو دەکرێت، وەک کارکردن لە کەرتی تەندروستی و ھێزە ئەمنییەکان و تەمەن و بوونی نەخۆشی درێژخایەن، ئەوانە ناوەکانیان پێشدەخرێت.





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad