English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌نجا پەرلەمانتاری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و پێنجیان مردوون و باری ژماره‌یه‌كیان ناجێگیرە
2021-04-24 [05:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

تا ئێستا پێنج پەرلەمانتار و سێ فەرمانبەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون، لە ئێستاشدا ژمارەی پەرلەمانتارە توشبووەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەیشتووەتە نزیکەی 50 پەرلەمانتار، کە دۆخی تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.

لەنێو ئەو 5 پەرلەمانتارەدا کە باڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییان کرد، تەنها پەرلەمانتارێکی کوردی فراکسیۆنی پارتی تێدابوو، ئەویش ئارام باڵەتەیی وتەبێژی فراکسیۆنەکەبوو، دوا پەرلەمانتاری عێراقیش کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، عەدنان ئەسەدی سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسابوو.

ئیناس محەمەد بەرپرس لە بەشی کارگێڕی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتی"ژمارەی پەرلەمانتارە توشبووەکان بەکۆرۆنا لە زیادبووندایە، تائێستا نزیکەی 50 پەرلەمانتار توشی کۆرۆنا بوون، 12 یان دۆخیان خراپە، 5 یشیان کۆچی دواییان کردووە."

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندی بە تێکەڵبوونی پەرلەمانتاران و بەشداری کردنیان لە بۆنەکاندا هەیە، کە زۆرێکیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان نابن.

شێرکۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگه‌یاند"ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمیش تا دێت بەرز دەبێتەوە، چونکە خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان نیە."

جەختیشیکردەوە"هۆکاری ڕاگرتنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نیە لەنێو پەرلەماندا، بەڵکو گرژی نێوان کوتلە و لایەنەکانە."

شوێنی 4 لەو پەرلەمانتارانە پڕکراونەتەوە کە کۆچی دواییان کردووە، بەڵام شوێنی دوا پەرلەمانتاری کۆچ کردوویان کە عەدنان ئەسەدی سەرۆکی دەوڵەتی یاسابوو، هێشتا پڕ نەکراوەتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad