English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی لەسەر ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی بەغدا بڵاوكردەوە
2021-04-25 [08:04 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیی لە بریندارانی رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئيبن خه‌تيبى بەغدا دەردەبڕێت و دەڵێت، نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ پێشوازی لێكردنیان، هەروەها داوا دەکات هۆكاره‌كانى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كە ئاشكرا بكرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی  بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "رووداوى به‌ئازار و دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن خه‌تيبى تايبه‌ت به‌ تووشبوانی كۆرۆنا له‌ به‌غدا كه‌ تيايدا ده‌يان كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا و بريندار بوون، هه‌موومانى هه‌ژاند".

سەرۆكی هەرێم گوتیشی "هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويسته‌ و نه‌خۆشخانه‌كانى به‌ ته‌واوى ئاماده‌ن بۆ پێشوازيكردن له‌ بريندارانى رووداوه‌كه‌ و پێشكه‌شكردنى هه‌موو چاودێرييه‌كى پزيشكيى پێويست".

نێچیرڤان بارزانی داوای لێپێچینەوە لە کەمتەرخەمییەکان دەکات و دەڵێت: "لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندیداره‌كان ده‌بێ هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ ئاشكرا بكه‌ن و لێپێچينه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مييه‌كدا بكرێت و له‌ هه‌موو شوێنێك ئه‌وپه‌ڕى رێكاره‌كانى سه‌لامه‌تى بگيرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه‌ رووداوى وا دڵته‌زێن له‌ هيچ شوێنێكى وڵات دووباره‌ نه‌بنه‌وه"‌.

 





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad