English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی عێراق 3 ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند و هەڕەشەش دەكات
نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب
2021-04-25 [08:29 AM]

​ZNA – هەولێر


حکومەتی عێراق بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبەوە سێ رۆژ ماتەمینی سەرانسەری راگەیاند و رووداوەکەشی بە لێدان بە ئاسایشی نەتەوەیی وەسفکرد.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا، سێ رۆژ ماتەمینی لەوولات راگەیاند، بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە کۆرۆنا .

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رایگەیاندووە، ئەم جۆرە رووداوانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی کەمتەرخەمیکردن هەیە و دەبێت دەستبەجێ هەموو لێکۆڵینەوەکان دەستپپێبکەن و هەریەک لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و ئاسایش و بەشی چاککردنەوە و وەرشەی نەخۆشخانەکە و هەر کەسێک پەیوەندی بە رووداوەکەوە هەبێت و دەرکەوێت کەمتەرخەمی کردووە لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.

كازمی دەشلێت، "نابێت هیچ کەس بڵێت ئەمە شۆرتی کارەبا بووە، ئەمە شەرمەزارییە، لەمەودوا هەر فەرمانگەیەک بە شۆرتی کارەبا ئاگر بکەوێتەوە سەرجەم کارمەندەکانی لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت و ئەنجامەکەشی ئاشکرابکرێت و  ئەوانەی کەمتەرخەمیانکردووە سزا بدرێن.

لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مردووان و بریندارانی ڕووداوەكە کازمی رایگەیاند، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە "بە شەهید" هەژماردەکرێن و هەموو مافێکی شەهیدانە بۆ بنەماڵەکانیان دەبڕدرێتەوە و بریندارەکانیش گەر پێویست بکات، لەسەر ئەرکی حکومەت دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات و ئەگەر پێویستیش نەکات کۆی چارەسەرەکانیان لە ناوخۆیی وڵات بێ بەرامبەر پێیان دەدرێت.

هاوکات، داوای کرد لیژنەیەک لە سەرجەم وەزارەتەکان پێکبهێندرێت بۆ بەدواداچوون و پشکنینی دۆخی سەلامەتی بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و ئوتێل و شوێنە گشتییەکان لەماوەی یەکه هەفتەدا لەسەر تاسەری عێراقدا ئەنجامبدرێت.

کازمی دەشڵێت، دەبێت هەر فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەک خودی بەڕێوەبەرەکەی پشکنین بۆ فەرمانگەکەی بکات و سەلامەتی فەرمانگەکەی دەستنیشان بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا بڵاویکردەوە، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و بەوهۆیەوە نزیکەی ٢٧کەس گیانیان لە دەستدا و ٣٨ کەسی دیکەش برینداربوون و نەخۆشخانەکەش چۆڵکرا.

 





ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad