English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمەریكای كرد لەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئەرمەنەكان
2021-04-25 [09:18 AM]

ZNA – هەولێر


باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، لەسەر راگەیەندراوەکەی جۆ بایدن دەربارەی رووداوەکانی ١٩١٥ كوشتنی ئەرمەنەكان، بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرا و نیگەرانییەکانی ئەنقەرەی لەوبارەیەوە پێڕاگەیەندرا.

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، دەیڤد ساتەرفیڵد لەلایەن جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئۆنال پێشوازیلێکراوە و لەبارەی راگەیەندراوەکەی بایدن لەسەر رووداوەکانی ١٩١٥، "کاردانەوەی توند"ی تورکیای پێراگەیەندراوە.

ئەوەش بە باڵیۆزی ئەمریکا راگەیەندراوە کە ئەم راگەیەندراوەی ئەمریکا کە پشتی بە ھیچ سەرچاوەیەکی یاسایی و مێژوویی نەبەستووە، قبوڵکراو نییە و بە تەواوی رەتکراوەتەوە و بە توندی ئیدانەی کراوە.

توركیا بە دەیڤد ساتەرفیڵد گوتووە، کە ئەو راگەیەندراوەی بایدن لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتی ھیچ حوکمێکی نییە و بە قوڵی گەلی تورکی بریندارکردووە و برینێکی قوڵی لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولادا دروستکردووە.

شەوی رابردوو جۆ بایدن لە راگەیەندراوێکدا بەفەرمیی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند، ئەم بڕیارە کاردانەوەی تووندی تورکیای لێکەوتەوە.

 





ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad