English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە بەرەی تورکمانی دەکات
2021-04-25 [09:44 AM]

ZNA-هەولێر


مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بۆنه‌ی 26 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته‌ ده‌كات.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی:

بەڕێزان/ سەرۆك و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەركردایەتی بەرەی توركمانی عێراقی

بەبۆنەی(26) مین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی توركمانی عێراقی پیرۆزبایەكی گەرم  لە ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامییتان بۆ دەخوازین لە كار و چالاكیەكانتان.

لەو بۆنەیەدا جەخت لە سەر قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان دەكەینەوە و ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتندا بن لە پێناو بەدیهێنانی گشت مافە نیشتیمانی و دیموكراسیەكان و بونیاتنانی دواڕۆژێكی ئاسوودە و بەختەوەر  بۆ سەرجەم  گەلانی عێراق.

ئاواتەخوازین ئەم یادە  هەوێن و دەرفەتی زیاتر بێت بۆ كار وچالاكی هاوبەش و خەباتكردن لە پێناو بەدیهێنان و بنیاتنانی وڵاتێكی سەقامگیر و خۆشگوزەران كە تیایدا تەواوی نەتەوەو پێكهاتەكانی بە مافە نەتەوەیی و سیاسییەكانیان شاد بن...

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
 





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad