English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشناسی: باران دەبارێت
2021-04-25 [10:39 AM]

ZNA- ھەولێر


کەشناسی پێشبینی دەکات، لە سبەی دووشەممەوە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ناسەقامگیر دەبێت و لە سەرەتادا لە ناوچە شاوخاوییەکان باران دەبارێت و لە سەنتەری شارەکانیش پێشبینی بارانبارین دەکرێت. بەگوێرەی پێشبینییەکان خێرایی با زیاد دەکات و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راپۆرتی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان "سبەى دووشەممە ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچەهەورو هەورى تەواو دەبێت، پێشبینى بارانبارین لە هەندێ کات  بۆ سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکانى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ، سەرەتا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پاشان بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر . لەگەڵ زیادبوونى خێراى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بۆ زۆربەى ناوچەکان کە دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى مەوداى بینیى ئاسۆى و ستوونى. خێرایی باى پێشبینیکراو لە نێوان (20-35)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەندێ ناوچە بۆ سەرووى 35کم لە کاتژمێرێکدا".

کەشناسی راشیگەیاند "رۆژى سێشەمە کاریگەرى ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرەى لە کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت پێشبینى باران بارین لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە بەشێوەى نمە باران هەیە لە هەندێ کات، و بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین زیاتر دەبێت و هەورە تریشقەش لە کاتى باران دەبێت خێراى باش هەندێ کات زیاتر دەبێت".





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad