English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەكانی زۆر خواردنی ڤیتامین C
2021-04-25 [01:52 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڤیتامین C، كە پێشی دەوترێت ترشی ئەسكرۆبیك، بە چەندین شێوە لە جەستەدا بەكاردەهێندرێت و سودی لێدەبینرێت، بەتایبەتی بۆ ماسولكە، ئێسك و پاراستنی لەش، سیستمی بەرگری بەهێزدەكات و یارمەتی مژینی ئاسن دەدات بۆ خوێن، جەستە خۆی ئەم ڤیتامینە بەرهەم ناهێنێت، دەبێت لە رێگەی خۆراكەوە بەدەستی بهێنیت.

لەگەڵ ئەوەی ئەم ڤیتامینە چەندین سودی تەندروستی هەیە پێویستە رۆژانە لە 90 ملیگرام زیاتر نەخورێت، ئەگەر زیادەرەوی لە خوردنی و وەرگرتنی بكرێت سودەكان پێچەوانە دەبنەوە، ماڵپەڕی healthline زیانەكانی زۆر خواردنی ڤیتامین C بڵاوكردوەتەوە.



1. بەردی گورچیلە دروستدەكات.

2. كێشە لەكرداری هەرس دروستدەكات و نیشانەكانی سكچون، دڵتێكەڵهاتن، گرژبونی سك دروستدەكات.

3. دەبێتە هۆی دڵەكزێ و ئازاری گەدە.

4. سەرئێشە دروستدەكات.

5. ناهاوسەنگی ماددە خۆراكییەكانی جەستە دەكات، بۆ نمونە ڤیتامین C رێژەی ڤیتامین B12 و مس لە جەستە كەمدەكاتەوە.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad