English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێکی پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 
2021-04-25 [12:36 PM]

ZNA- ھەولێر 


بەبۆنەی(١٦)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاکسازی تورکمانی
بەڕێز/ عەبدولقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی چاکسازی تورکمانی 

بەبۆنەی(١٦)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و، ھیوای بەردەوامیی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کار و چالاکیەکانتان. 
 
ئێمە کاتێک ئەو یادەتان پیرۆز دەکەین، کار و خەبات و تێکۆشانی پارتەکەتان بەرز دەنرخێنین بۆ زیاتر  قووڵبوونەوەی گیانی برایەتی و پێکەوەژیانی نێو پێکھاتەکانی کۆمەڵگەی کوردستانیی و تەبایی و یەکڕیزی گشت ھێز و لایەنە سیاسیەکان لەپێناو پاراستن و برەودان بە ئەزموونی ھەرێم و رەوشی ئارام و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان.
 ئومێدەوارین بە ھەموو لایەک بتوانین ئەو ھاوپەیمانیەتیە پتەوتر و بەھێزتر بکەین و درێژە بەخەبات و تێکۆشانی ھاوبەش بدەین بۆ قوڵترکردنەوەی گیانی بەیەکەوە ژیان و  گەیشتن بە ئامانجە رەواکانمان.

 دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی 
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad