English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەپۆڵێکی باران یارین بەڕێوەیە 
2021-04-25 [12:41 PM]

ZNA- ھەولێر 



کەشناسی پێشبینی دەکات، لە سبەی دووشەممەوە کەشوھەوای ھەرێمی کوردستان ناسەقامگیر دەبێت و لە سەرەتادا لە ناوچە شاوخاوییەکان باران دەبارێت و لە سەنتەری شارەکانیش پێشبینی بارانبارین دەکرێت. بەگوێرەی پێشبینییەکان خێرایی با زیاد دەکات و ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی پێشبینییەکانی بۆ کەشوھەوای دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان "سبەی دووشەممە ئاسمانی ھەرێم بە گشتی نیمچەھەورو ھەوری تەواو دەبێت، پێشبینی بارانبارین لە ھەندێ کات  بۆ سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکانی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، سەرەتا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و پاشان بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر . لەگەڵ زیادبوونی خێرای با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ بۆ زۆربەی ناوچەکان کە دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینیی ئاسۆی و ستوونی. خێرایی بای پێشبینیکراو لە نێوان (٢٠-٣٥)کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ھەندێ ناوچە بۆ سەرووی ٣٥کم لە کاتژمێرێکدا".

کەشناسی راشیگەیاند "رۆژی سێشەمە کاریگەری ئەو بارودۆخە ناسەقامگیرەی لە کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت پێشبینی باران بارین لە سەنتەری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە بەشێوەی نمە باران ھەیە لە ھەندێ کات، و بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکان بارانبارین زیاتر دەبێت و ھەورە تریشقەش لە کاتی باران دەبێت خێرای باش ھەندێ کات زیاتر دەبێت".





ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad