English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمە نوێیەکەی سەلامن خان لە رووبەڕووبەوەی کۆرۆنادا
2021-04-24 [01:31 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە فیلمە نوێیەکەی ئەکتەری سینەمایی هیندی سەلمان خان Radhe لە 13 ئایاری داهاتوو لە سینەماکانی هیندستان نمایش بکرێت، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا بەربەستێکی گەورەیە بۆ فیلمەکە.

بەهۆی شەپۆڵی نوێی کۆرۆنا، بەشێکی زۆر لە سینەماکانی هیندستان داخراون، ئەمەش لە دوای ئەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسکە لەو وڵاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد.

پێشبینی دەکرێت بەهۆی داخستنی بەشێکی زۆر لە سینەماکانی، بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە، ئەم بەرهەمە لە پێگەکانی بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاوبکەنەوە.

جگە لە سەلمان خان، هەریەک لە دیشا باتانی، راندیپ هودا و جاکی شرۆڤ رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمەدا دەگێڕن.
 





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad