English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجلینا جولی باس لە هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە دەرهێنان دەکات
2021-04-24 [06:12 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری سینەمایی ئەمریکی، لە کاری دەرهێنان دوورکەتووەتەوە و لە نواندن بەردەوام دەبێت.

جلوی دەڵێت، بەهۆی دۆخی خێزانەکەیەوە ناتوانێت لە کاری دەرهێنان بەردەوام بێت، بۆیە بڕیاری داوە تەنها لە نواندن بەردەوامی بە کارە هونەرییەکان بدات.

جولی کە بە یەکێک لە ئەکتەرە پڕداهاتەکانی هۆلیوود و جیهان دێت و لە 2011 یەکەم ئەزموونی لە بواری دەرهێناندا تاقیکردەوە، ئەویش بۆ فیلمی سینەمایی In the Land of Blood and Honey بوو.

لە 2014 کاری دەرهێنانی بۆ فیلمێکی دیکە بەناوی Unbroken  کرد و ساڵی دواتر دەرهێنەری فیلمی By the Sea و لە 2017 دەرهێنەری First They Killed My Father بوو.

جولی تەمەن 45 ساڵ، لە دوای ساڵ ژیان لەگەڵ براد پێت ئەکتەری سینەمایی و دوو ساڵ ژیانی هاوژینی، لە 2016 لە یەکتر جیابوونەوە و کەوتە ململانێی بەدەستهێنانی بەخێوکردنی منداڵەکانی.

 





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad