English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و بڕیارە سەردانی هەولێریش بكات
2021-04-26 [09:54 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەریی شاندێک گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، هەروەها بڕیاریشە سەردانی هەولێر بكات.

گەشتەكەی زەریف دوێنێ یەکشەممە دەستی پێكرد، كە یەكەم وولاتیش قەتەربوو سەردانی كرد ، سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ قەتەر محەممەد جەواد زەریف لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند "گفتوگۆی زۆر باشم لەگەڵ برام میری قەتەردا کرد سەبارەت بە فراوانکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و زیاترکردنی هەماهەنگیی نێوانمان لە پرسە هەرێمی و جیهانییەکان، دەستپێشخەریی هیوا پەیڕەوی ئێرانە لە ناوچەکەدا، دراوسێکان بۆ ئێمە لەپێشینەن".

 

دوای سەردانەکەی بۆ قەتەر و بەغدا، بڕیارە سبەینێ سێشەممە 27ی نیسان وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر بکات.
 
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، جەواد زەریف لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە و هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێ دەکات.




ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad