English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاروانێکی دیکەی ڤاکسین گەیشتە هەرێمی کوردستان
2021-04-26 [10:08 AM]

ZNA-هەولێر


کاروانێکی دیکەی ڤاکسین گەیشتە هەرێمی کوردستان و سبەی لە بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین بەردەست دەبێت.

درەنگانی شەوی رابردوو کاروانێکی ڤاکسین لە جۆری فایزەر کە 2340 ژەم ڤاکسینە گەیشتە هەولێر و بریاره‌ سبەی سێشه‌مه‌ لە بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین بەردەست بێت . 
ئه‌و بڕه‌ ڤاكسینه‌ی گه‌یشتووه‌ 1170 ژه‌می بۆ هه‌ولێر و 1170ی دیكه‌شی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت.
  پێشتر به‌رپرسانی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایانگه‌یاندبوو: ئەو کەسانەی پێشتر ناوی خۆیان تۆمارکردووە و نامەیان بۆ هاتووەتەوە دەتوانن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ئەو بنکەیە بکەن کە دیاریان کردووە.





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad