English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیالە... تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو ژمارەیەك كوژرا و برینداری لێكەوتەوە
2021-04-26 [10:24 AM]

​ZNA – هەولێر


لە پارێزگای دیالەی عێراق بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە و بەوهۆیەوە ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا کوژرا و هەروەها ئەفسەرێک و پێنج سەربازی دیکەیش برینداربوون.

میدیاکانی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئەمنییان گواستووەتەوە کە بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەیەکی باکووری رۆژھەڵاتی شاری باقووبە لەسەنتەری پارێزگای دیالە بە کاروانێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرادا تەقیوەتەوە.

سەرچاوەکە راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا کوژراوە و هەروەها ئەفسەرێک و پێنج سەربازی دیکەیش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

 





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad