English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندن لە وڵاتى هیند ڕادەگەیەنێت
2021-04-26 [11:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتێ خوێندنی باڵا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هیند لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى کلتورى هیندى وەک (سەما، مۆسیقا، شانۆ، پەیکەرسازى و زمانە هیندییەکان) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هیند لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى کلتورى هیندى وەک (سەما، مۆسیقا، شانۆ، پەیکەرسازى و زمانە هیندییەکان) بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕادەگەیەنێت.

لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هیند هەیە، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکانە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن، کە دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣٠/٤/٢٠٢١):

https://www.iccr.gov.in/announcement

https://www.iccr.gov.in/sites/default/files/ICCR-SCHOLARSHIP-MANUAL-UPDATED-new.pdf

تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

1.      ماستەر:

Ø      پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

Ø      پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

Ø      دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.

Ø      دەبێت تەمەنی پێشکەشکار لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.

Ø      ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێویستە پێش پێشکەشکردن، تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

Ø      داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

Ø      کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، پێویستە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

Ø      پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هیند) دەبێت.

Ø    لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تادەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

Ø    دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣٠/٤/٢٠٢١).

 

٢- دکتۆرا:

Ø      پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

Ø      پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

Ø      دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

Ø      دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.

Ø      ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کەداواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

Ø      داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

Ø      کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.

Ø      کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.

Ø      پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە  دەبێت.

Ø      لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تادەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

Ø      دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٣٠/٤/٢٠٢١).

تێبینى: هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

 





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad