English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هندستان... نزبكه‌ی 350 هه‌زار كه‌س له‌یه‌ك رۆژدا تووشی كۆرۆنا بوون، ئه‌مه‌ریكا ده‌سبه‌جێ یارمه‌تی نارد
2021-04-26 [12:08 PM]

ZNA - هه‌ولێر


هەفتەیەکە ژمارەی تووشبوونی بەرز لەهیندستان تۆمار دەکرێت، لەسەرئاستی جیهان هیندستان ژمارەیه‌كی پێوانه‌یی تووشبوونی نوێی لەیەک ڕۆژدا بەکۆڤید-19 تۆمارکرد و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەستبەجێ یارمەتی بۆ ئەو ووڵاتە دەنێرێت.

ژمارەی تووشبوونەکان لە 24 کاتژمێردا گەشتە 349،691 کەس، بۆ هەفتەیەکە ژمارەی تووشبوونی بەرز لەهیندستان تۆمار دەکرێت، دوای تەواوبوونی ئۆکسجین نەخۆشخانەکانی نیودلهی و سەرانسەری هیندستان نەخۆشەکان بۆ ماڵی خۆیان دەنێردرێنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکین لەتویتەر بڵاویکردەوە و ووتی " لەم بڵاوبوونەوە ترسناکەی کۆڤید-19دا دڵمان لای گەلی هیندستانە ، بەزووترین کات یارمەتی دەگەێنینە گەڵی هیندستان و کارمەندانی تەندروستیی ماندونەناسی هیندستان".

بەهۆی بڕیارەکانی ڕاگرتنی هەناردەکەردنی ڤاکسین و پێداویستی تەندروستی ئەوەی یاسای بەرهەمی بەرگری و قەدەغەکردنی هاناردەی ئەمریکا لەمانگی 2دا پەسەندی کرد، لە هیندستان وڵاتەیەکگرتوەکان ڕوبوڕوی ڕەخنە بوویەوە.

پەیمانگای ڤاکسین لە هیندستان کە گەورە بەرهەمهێنەری ڤاکسینە لەجیهاندا داوای لە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کرد، ئابڵوقەی دانراو لەسەر هەناردەی پێدوایستی تەندروستی لەوڵاتەیەکگرتوەکان ئەوەی پێویستە بۆ دروستکردنی ڤاکسینی (ئسترازینیکا) هەڵگرێت.

هەروەها کەسانی کە وەک ئەندامی کۆنگرسی ئەمریکا راجا کریشنا مۆرسی، داوای لە بەریوبەرایەتی بایدن کرد بەزووترین کات ئەو ڤاکسینانەی لەئەمباردا هەڵگیراون ڕەوانەی هیندستان بکرێت.

وتی "کاتێک خەڵکی لەهیندستان یان لەهەر جێگایەکی جیهان پێویستیان بە ڤاکسین دەبێت ناکرێت ڤاکسین لە ئەمباردا دابنرێت، دەبێت بەزووترین کات بنێردرێت بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤەکان".

ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی دەردەخات ژمارەی تووشبوونی گشتی لە هیندستان گەشتۆتە 16.96 ملێۆن. تائیستا گیان لەدەستدان گەشتۆتە 192،311 .

لەمانگی ڕابردوودا تووشبوونی ڕۆژانە بە ڕێژەی 8% بەرزبۆتەوە و

ڕێژەی مردن 10%،بەڵام شارەزایانی تەندروستی دەڵێن لەوانیە ژمارەی گیان لەدەستدان لەوەزیاتر بێت و بنکە تەندروستیەکان لێی ئاگەدار نەکرابن.

پەیامنێرانی ڕۆیتەر دەڵێن خەڵکی خۆیان پوتڵی ئۆکسجین و قەرەوێڵەیان دەگواستە دەرەوەی نەخۆشخانەکان و داوایەکی زۆر هەیە لەنەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی نەخۆش.

ڕۆژنامەی ئندیان ئیکسپرس ئامارێکی حکومەتی بڵاوکردەوە دەڵێت پێشبینی دەکرێت بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون لەمانگی 5دا هەڵکشێت و رۆژانە بگاتە نیوملیۆن تووشبوون.

 

voa





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad