English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ ئافرەتانی دووگیان ده‌كه‌ن ڤاكسین به‌كاربهێنن
2021-04-26 [12:38 PM]

ZNA ــ هەولێر


سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی داوا له‌ ئافرەتانی دووگیان ده‌كات كه‌ ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن.

گۆڤاری" وول ستریت جۆرنال" ئه‌م بابه‌ته‌ی‌ سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشییه‌كان له‌ ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه‌ و پسپۆڕان به‌ پشت به‌ستن به‌ داتای چه‌ندین توێژینه‌وه‌ داوا له‌ ئافرەتانی دووگیان ده‌كه‌ن خۆیان بكوتن و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن هه‌ردوو ڤاكسینی" ڤایزه‌ر و مۆدێرنا" سه‌لامه‌تن بۆ ئافرەتانی دووگیان.

به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م سه‌نته‌ره‌ ته‌ندروستیه‌ "ڕوشیل والینسكی" جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دوای تاقیكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو جۆری ڤاكسینی" ڤایزه‌ر و مۆدێرنا" تێبینی ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ له‌ سێ به‌شی ماوه‌ی‌ دووگیانی له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م ڤاكسینانه‌ هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌ دروست نه‌بووه‌.

به‌رپرسیارانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا ڕێنمووی ئافرەتانی دووگیان ده‌كه‌ن كه‌ ڤاكسینه‌كانی" ڤازیزه‌ر و مۆدێرنا" بدرێت به‌ ئافرەتانی دووگیان ئه‌مه‌ له‌كتێكدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ بۆ زیانی جۆره‌كانی دیكه‌ی‌ ڤاكسین له‌سه‌ر ئافرەتانی دووگیان به‌ڵام پێویستی به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad