English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران رێژەی مردن به کۆرۆنا لە زیادبوون دایە
2021-04-26 [12:43 PM]

ZNA - هەولێر


نادر تەوەكولی، جێگری بەڕێوەبەری چارەسەریی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە تاران دەڵێت بەهۆی زۆریی سەردانی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ نەخۆشخانان لانیکەم لە دوو هەفتەی داهاتوودا ژمارەی خەواندنی تووشبوان زۆر دەبێت و پێشبینی دەکرێت رێژی گیانلەدەستدانیش دەكەن.

تەوەكولی، گوتی: رۆژانە ١٤٠٠ كەس لە نەخۆشخانەكانی تاران دەخەوێندرێن و بەشی چاودیریی چڕی پزیشكیی ئەو نەخۆشخانانە پڕە و ئەمەش ھۆكارە شەپۆلی كۆرۆنا بە بەرزی بمێنێتەوە.

بە گوێرەی ئاماری فەرمیی بەپرسانی تەندروستیی ئێران لە یەکدوو هەفتەی رابردوودا رۆژانە لەنێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ کەس بە هۆی کۆرۆناوە ژیانیان لەدەست دەدەن.

بەشێک لە بەرپرسانی ئێران و کاربەدەستانی تەندروستیی جیهانیش پێیان‌وایە ئەو ژمارەیانەی لە ئێران بە فەرمی رادەگەیەنرێن، یەک لە سەر سێی راستییەکانن.

 





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad