English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی چەند بابەتێک دەکات 
2021-04-26 [02:42 AM]

ZNA- ھەولێر 



دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا کە ‌واژووی سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە ‌و ‌ئاراستەی گشت ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کراوە، تیایدا ئاگاداریان دەکاتەوە، کە ‌بڕگەیەکی دیکە بە ‌ریزبەندیی (دووەم) بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (١٠)ی ئاسایی رۆژی سێشەممە (٢٧ی نیسان/ ئەپرێلی٢٠٢١) زیادکراوە.

بەپێی راگەیەندراوی دوێنێی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی رۆژی سێشەممە، بریتییە لە "خستنەڕوو و گفتوگۆکردنی کێشەکانی (منداڵان و ھاووڵاتییانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خانەوادەکانیان، بەئامادەبوونی وەزیری (کاروکاروباری کۆمەڵایەتی)ی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەپێی حوکمی بڕگەی(یەکەم)ی ماددەی (٦٦) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان".

ئەمڕۆش لە بەیاننامەیەکدا، بڕگەیەکی دیکە بۆ دانیشتنەکەی بەیانی زیادکراوە و ئاماژە بەوە کراوە، کە بڕگە زیادکراوەکەی دانیشتنی بەیانی لەسەر گفتوگۆیەکی کراوەی ئەندامانی پەرلەمان لەسەر پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و رێزگرتن لەبەھا پیرۆزە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و ئازادییە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ دەبێت.
 





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad