English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر بڕی ١٠٠٠ ھەزار کیلۆ گۆشتی ناتەندروست لەنێوبران
2021-04-26 [06:55 AM]

ZNA-هەولێر


بڕی (١٠٠٠) ھەزار کیلۆ گۆشتی ناتەندروست دەستی بەسەرداگیراو (٤) گۆشت فرۆش بەفەرمانی قایمقامی ھەولێر داخران.

لە راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١.٤.٢٦ لەدرێژەی چاودێری و بەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەڕایەتی ڤێتێرنەری ھەولێر، دوای بەدواداچوون و پشکنین لەبازاڕی گەڕەکی فەرمانبەران، پشکنین و بەدواداچوون بۆ  ھەشت گۆشت فرۆش  ئەنجامدرا، بەھۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەبەردەم دوکانەکان و بەدەر لە ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری  ڕاستەوخۆ بەفەرمانی نەبەز عبدالحمید قایمقامی ھەولێر، چوار دوکانی گۆشت فرۆشی داخران، لەگەڵ دەستبەسەر داگرتنی ١٠٠٠ ھەزار کیلۆ لەگۆشتی جۆراو جۆر و کەلەشی ناتەندروست و بەبێ مۆری سەربڕخانە ، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت. 

 

 





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad