English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: وڵامی هەر هێرشێکی ئیسرائیل دەدەینەوە
حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران
2021-04-26 [08:34 AM]

ZNA - هەولێر


حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین، گوتی هەر هێرشێکی ئیسرائیل وەک خۆی وڵامی دەدرێتەوە.

سەلامی هەڕەشەی کرد، ئیسرائیل هەر هەنگاوێک دژی ئێمە بنێت، بەرۆکی خۆی دەگرێتەوە و ئەوان لە داهاتوودا لە بەرانبەر مەترسیی راستەقینەدا دەبن.

سەلامی ئاماژەی بە هێرشی مووشکیی هەفتەی رابردویی سووریا بۆ نێو خاکی ئیسرائیل کرد و گوتی؛ بە دڵنیاییەوە ئەم رووداوانە دووبارە دەبنەوە و لەمەودوا پەرەش دەستێنن.

هەفتەی رابردوو مووشەکێک لە نزیک دامەزراوەی ئەتۆمیی ئیسڕائیل کەوتە خوارەوە. ئیسرائیل رایگەیاند ئەم مووشەکە لەلایەن حکومەتی سووریاوە هاوێژراوە.

ئیسرائیل هەروەها دواتر رایگەیاند لە تۆڵەی ئەم مووشکە، دامەزاروەی دەوروبەری شوێنی هاویشتنی مووشەکەکیان بۆمباباران کردووە.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad