English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڵاوبوونەوەی نامە دەنگیەکەی جەواد زەریف ئێرانی توڕەکردووە
2021-04-27 [11:31 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای بڵاوبوونەوەی فایلێکی دەنگی, وەزیری دەرەوەی ئێران بلاوکرایەوە ، سەرۆک کۆماری ئێران  داوا لە وەزارەتی ئیتلاعات دەکات ئەو کەسە بدۆزنەوە کە فایلەکەی بڵاوکردووەتەوە.
 
عەلی رەبیعی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند؛ "فایلە دەنگییەکەی جەواد زەریف دزراوە و حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئێران داوای لە وەزارەتی ئیتلاعات کردووە ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە فایلەکەیان دزیوە". دەشڵێت؛ "دزینی ئەو بەڵگە نھێنییانە جۆرێکە لە پیلانگێڕیی دووژمنانی کۆماری ئیسلامی دژ بە یەکگرتوویی نێوخۆی حکومەت و بەرژەوەندییەکانی."
 
 رەبیعی دەشڵێت؛ چاوەڕوانن جەواد زەریف بگەڕێتەوە وڵاتەکە، کە بە گەشتێک لە عێراق و ھەرێمی کوردستانە و روونکردنەوە لەسەر ئەو بەشە لە گوتەکانی بدات کە بووەتە ھۆی کاردانەوەی کەسایەتییە سیاسییەکان. 
 
گوتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت؛ ئەو گوتەبێژە لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی سەرۆککۆماری ئێرانەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە و لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە دزراوە و بڵاوکراوەتەوە.
 
لە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دەستوەردانەکانی قاسم سولەیمانی لە کاروبارەکانی دەرەوەی ئێران و ھەوڵی رووسیا بۆ رێگریکردن لە سەرکەوتنی رێککەوتنی ئەتۆمی قسەدەکات. بڵاوبوونەوەیشی لەکاتێکدایە، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەو رۆژنامەنووسەی گوتووە کە چاوپیکەوتنی  لەگەڵ دەکات، "بە دڵنیاییەوە ھیچکات ناتوانن ئەم قسانە بڵاوبکەنەوە". 
 
زەریف لە تۆمارە دەنگییەکە سکاڵا لەدەستی سولەیمانی دەکات و دەڵێت، "ھەرکاتێک دەچووم بۆ گفتوگۆکردن، ئەو دەھات و پێی دەگوتم کە چ شتێک باس بکەم. دەبوو قوربانی بە دیپلۆماسی بدەم لەپێناو کاری مەیدانیی ئەودا لەناوچەکە، بەتایبەت لە سووریا."
 





ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad