English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەنەدا : ڤاکسینی جونسون ئاند جونسون ھۆکاری ئەم جۆرە نەخۆشیەیە
2021-04-27 [11:41 AM]

ZNA-هەولێر


لە کەنەدا بەرپرسانی تەندروستی پێداچوونەوە بە ئەو لەیبڵەی ڤاکسینی جۆنسن جۆنسن دەکەن کە وەکو رێنمایینامەیەک لەنێو ھەموو دەرمانێک ھەیە و دەیانەوێت لەنێویدا بنووسن کە بە دەگمەن ھۆکاردەبێت بۆ خوێنمەیین.

رێکخەری دەرمانی کەنەدا رایدەگەیێنێت کاریگەرییە نەرێنییەکان دەگمەنن بۆ تووشبوون بە خوێنمەیین، ھاوکات دەشڵێن تاوەکو ئێستا سوودەکانی بەرامبەر بە زیانەکانی زۆر زیاترن. 

رێکخەری دەرمانی کەنەدا دەڵێت ئەو حاڵەتانەی خوێنمەیین کە تۆمارکراون بەھۆی ڤاکسینی جۆنسن جۆنسن ھاوشێوەی ئەوانەیە کە بەھۆی ڤاکسینی ئەسترازینیکاش تۆمارکراون. 

لەدوای ئەم پێداچوونەوەیە لەنێو ئەو کاغەزەی وەک رێنمایینامە لەنێو ڤاکسینی جۆنسن جۆنسن دەبێت، ھەموو کاریگەرییە نەرێنییە کورتخایەنەکان و نیشانەکانی دوای ڤاکسین دەنووسرێن، ھاوکات دەنووسرێت کە خوێنمەیین بە دەگمەن یەکێک دەبێت لە کاریگەرییە لاوەکییەکان. 





ئەم هەواڵە 85جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad