English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سالێکی سەختی کەم ئاوی چاوەرێی ھەرێمی کوردستان دەکات
2021-04-27 [12:12 PM]

ZNA- ھەولێر


شارەزاێکی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو دەلێت بەھۆی ئەوەی ئەم سال لە ھەرێمی کوردستان رێژەی باران بارین کەمبووە ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی پێشبینی دەکرێت سالێکی کەم ئاوی سەختبێت بۆ ھەرێمی کوردستان .


ئەندازیار ھێژا علی شارەزای کشتوکال سەرچاوەکانی ئاو بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند بەھۆی ئەوەی ھەرێمی کوردستان وەکوو پێویست بەنداوی نیە بۆیە زیاتر پشت بە رێژەی ئەو بارانە دەبەستێت سالانە دەبارێ ، ئەگەر ھاتوو رێژەی بارانبارین کەمبوو کاریگەری دەکاتە سەر ئاوی ژێر زەوی و سەرزەوی وەکوو ئەمسال کێشەی کەم ئاویمان بۆ دروست دەبێت .


ئەندازیار ھێژا راشیگەیاند ھێشتا ناتوانرێ بریاری وشکە سالی تەواوی لە ھەرێمی کوردستان بدرێت بەلام بەشێکی زۆری جوتیاران گەنمەکانیان بەھۆی کەم بارانیەوە لە ناوچوون ئەوانەی تا ڕادەێکش باشن وەکوو پێویست بەرھەمیان نابێت ، بۆیە پێویستە حکومەتی ھەرێم بە تایبەت وەزارەتی کشتوکال بە تەواوی خۆی ئامادە بکات بتوانێت رووبەرووی کشەکانی جوتیاران و کەم ئاوی ببێتەوە .

 

ھێژا علی گوتیشی ئێمە لە ھەرێمی کوردستان چەندین سەرچاوەی ئاومان ھەیە کە وەکوو پێویست سودیان لێ نابینرێت بەرەوو ناوەراست و خوارووی عێراق دەروا ، کە دەبینین سال دوای سال رێژەی ئاو کەم دەبێتەوە ئەو سەرچاوانەی لە ولاتە دراوسێیەکانەوە دێن بەھۆی دروستکردنی بەنداوەوە کەمی کردووە ، بۆیە پێویستە حکومەتی ھەرێم بەرنامەێکی باشی ھەبێت بۆ ئەم کەرتە نەوەک لە داھایوودا رووبەرووی قەیرانێکی سەختی بێ ئاوی دەبینەوە .





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad