English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌وروپا سزای كۆمپانیای ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا ده‌دات
2021-04-27 [12:08 PM]

ZNA ــ هەولێر


كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا ی به‌ناوبانگ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه‌ بۆ ئه‌و داوا یاساییه‌ی‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ریان تۆماری كردوه‌ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌ گه‌یاندنی ڤاكسینه‌كان به‌و وڵاتانه‌ی‌ ئه‌وروپا كه‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌ی‌ نه‌كردوه‌.

كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌ گرتنه‌ به‌ری ڕێكاری یاسایی دژی‌ كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا چونكه‌ پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌و به‌ڵێن نامه‌یه‌ی‌ له‌كاتی فرۆشتنی ڤاكسینه‌كه‌ی‌ به‌ وڵاتانی ئه‌وروپا واژۆی كردوه‌

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا له‌ چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ گومان هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌ هۆكاربێت بۆ خه‌ستبوونه‌وه‌ی‌ خوێن.





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad