English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: تاكو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای هیندی تۆمار نه‌كراوه‌
2021-04-27 [01:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی پزیشكی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق روبا فه‌لاح رایگه‌یاند، تاكو ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ھیندی لە عێراق تۆمار نه‌كراوه، وتیشی، ده‌كرێت هه‌موو شتێك رووبدات.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا روبا فەلاح باسی له‌وه‌ كرد، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوونمان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ھیندی تۆمارنەکردووە، بەڵام لەوانەیە لە ھەر کات و ساتێکدا بێت ڤایرۆسەکە لە عێراق بڵاوببێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بێگومان پابەندبوون بە رێنماکانی خۆپارێزیی و وەرگرتنی ڤاکسین، لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەکە رێگردەبن.

پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویانکردبوویەوە کە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ھیندی لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە.





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad