English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌یاد عه‌للاوی به‌ سه‌رۆكی به‌ره‌ی نیشتمانی مه‌ده‌نی هه‌ڵبژێردرا
2021-04-27 [01:17 AM]

ZNA- هەولێر


له‌ عێراق هاوپه‌یمانییه‌كی نوێی سیاسی به‌ناوی به‌ره‌ی نیشتمانیی مه‌ده‌نیی پێكهێنراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ میدیاكانی عێراقی رایگه‌یاندووه‌، هاوپه‌یمانییه‌ نوێیه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی، سه‌رۆكهۆز، كه‌سانی لێهاتوو و چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان له‌خۆده‌گرێت.

به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ ناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، "دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌، ئه‌یاد عه‌للاوی به‌ سه‌رۆكی به‌ره‌ی نیشتمانیی مه‌ده‌نیی هه‌ڵبژێردراوه‌".

به‌ گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، به‌ره‌ی نیشتمانیی مه‌ده‌نیی په‌یڕه‌ویی ناوخۆ و به‌رنامه‌ی كاری خۆی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیدا، داناوه‌.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ كۆی 33 ھاوپه‌یمانیی كه‌ لای كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، خۆیان تۆماركردووه‌، 13یان خواستی خۆیان نیشانداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی پێشوخته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت كه‌ تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھه‌زار و 375 ده‌نگده‌ر مافی به‌شدارییكردنیان له‌ پڕۆسه‌كه‌دا هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad