English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق: باڵیۆزخانه‌مان داناخه‌ین و نیازی زیادكردنی هێزمان نییه‌
2021-04-27 [01:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌مم باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ماسیۆ تۆله‌ر وتی، ئه‌مه‌ریكا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ به‌غدای پایته‌خت داناخات، هه‌روه‌ها ژماره‌ی هێزه‌كانی له‌م وڵاته‌ زیاد ناكات.

تۆله‌ر له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پابه‌ندبوونێكی به‌هێز بۆ هاوبه‌شی كردن له‌ نێوان به‌غدا و واشنتۆن هه‌یه‌، وتیشی، بوونمان له‌ عێراق له‌سه‌ر داوای حكومه‌ته‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌غدا ئه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر شكۆی وڵات، ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان سه‌ر به‌ ئێرانن.

تۆله‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و چه‌كه‌ی له‌ كاتی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان به‌كار دێت، دروستكراوی ئێرانه‌، وتیشی، به‌رنامه‌ی كاری میلیشاكانی عێراق له‌ سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ دێت.

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا روونی كرده‌وه‌، له‌به‌رده‌م چالاكییه ناله‌باره‌كانی ئێران ده‌وه‌ستین تاكو ره‌فتاری خۆی ده‌گۆڕێت.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad