English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر: پێویستە هەڵگرتنی چەك بەیاسایی بكرێت
2021-04-27 [01:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، نەھێشتنی چەك لە دەست ھاووڵاتیان بە ھەنگاوێكی گرنگ ناو دەبات و رایدەگەیەنێت، پێویستە چەكھەڵگرتن بەپێی یاسا بێت، وتیشی، بۆ نەھێشتنی چەك لە دەست ھاووڵاتیان، چاوەڕێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ دەكەین و ھەر كاتێك رێنماییمان پێگەیشت، دەست بە جێبەجێكردنی دەكەین.

عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند: "ھەر كاتێك بڕیاری نەھێشتنی چەك لە دەست ھاووڵاتیان لە وەزارەتی ناوخۆ دەربچێت، ئێمە جێبەجێی دەكەین و چاوەڕێش دەكەین رێنمایی و بڕیار لە وەزارەتی ناوخۆ بێت، كە بێگومان ھەر كاتێك رێنماییمان پێ بگات، وەك خۆی جێبەجێی دەكەین".

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گوتیشی: "ھەنگاوێكی زۆر گرنگە كار بۆ نەھێشتنی چەك لە دەستی ھاووڵاتیان لە ھەرێمی كوردستاندا بكرێت و پێویستە ئەم پرسەش بەیاسایی بكرێت، كە ھەر كەسێك چەك ھەڵبگرێت بەپێی یاسا بێت و دیاری بكرێت چەك لە دەست كێ بێت و لە دەست كێ نەبێت، ئەوەش بەپێی یاسا یەكلا بكرێتەوە".

 





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad